ئاب 05, 2025 21:02 Asia/Tehran
  • مێهران؛ لەوپەڕی ترافیکی ئەربەعیندا

پارێزگاری ئیلام باسی هاتووچۆی زیاتر لە ٧٦٠ هەزار کەس لە سنووری مێهرانەوەی کرد لە دەسپێکی مانگی سەفەرەوە هەتا ئێستا.

ئەحمەد کەرەمی بە ئاماژە بە ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە هاسانکاریی هاتووچۆی زیارەتکاران وتیشی: هەموو ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ هاتووچۆی هاسان و بێکێشە لە سنووری مێهرانەوە و پێشبینی دەکرێ کە ئەم ڕێژەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا هەڵکشانێکی بەرچاو بە خۆیەوە ببینێ. وەزیری ناوخۆی ئێرانیش ڕۆژی رابردوو بە مەبەستی سەردان لە سنووری نێودەوڵەتیی مێهران و هەروەها کەوتنەگەڕی پێنج پرۆژە لە سێڕیانیی جوندوڵا سەردانی پارێزگای ئیلامی کرد. سنووری مێهران هەموو ساڵی زیاترین زیارەتکاری حسێنی پێدا هاتووچۆ دەکات و زیاتر لە ٦٠%ی زیارەتکاران ئەم سنوورە بۆ هاتووچۆ هەڵدەبژێرن. 

سەرپەیڤ