دامەزراندنی سێ زانستگە وکۆلێژ لەباکووری سووریا لەلایەن تورکیاوە
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، بڕیارە ئانکارا سێ کۆلێژ لەباکوری سوریا دابمەزرێنێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ میدیاکانی تورکیا رۆژی هەینی هەواڵی دامەزرانی سێ کۆلێژ لەباکوری سوریا لەلایەن کۆلێژی "غازی ئەنتەپ"ی تورکیایان ڕاگەیاند.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، زانکۆی غازی ئەنتەپی تورکیا بڕیاری داوە کۆلێژی ئیقتساد و زانستە ئیسلامییەکان لە ئەعزازا و کۆلێژی زانستە پەروەردەییەکان لە عەفرین دابمەزرێنێ.
تورکیا لەچەند ساڵی ڕابردوودا بەشگەلێکی باکوری سوریای داگیرکردووە و دەمشقیش چەندین جار ئەو دەسدرێژکارییەی ئانکارای ئیدانەکردووەو خوازیاری چوونەدەری سەربازانی تورک لە سوریا بووە.
تورکیا لەکاتێکدا لەهەوڵی دامەزراندنی کۆلێژ لەباکوری سوریایە کە ئانکارا بەجاران ئیدیعای کردبوو ئامانج لە لەشکرکێشیی ئەو وڵاتە بۆ سوریا بەرەنگاربوونەوەی گرووپی ترۆریستیی داعش و گرووپە ترۆریستییەکانی دیکەیە.