ئەردۆغان: تورکیا لە کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی ڕووسی ژێوان نابێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i371881-ئەردۆغان_تورکیا_لە_کڕینی_سیستەمی_مووشەکیی_ئێس_٤٠٠ی_ڕووسی_ژێوان_نابێتەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا پێی داگرت : ئانکارا لەکڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی ڕووسی ژێوان نابێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2019 12:43 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: تورکیا لە کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی ڕووسی ژێوان نابێتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا پێی داگرت : ئانکارا لەکڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی ڕووسی ژێوان نابێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی ئیتارتاس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان وێڕای نەیارەتی لەگەڵ پێشنیاری ئەمریکا بۆ چاوپۆشی لە سیستەمەکانی ئێس-٤٠٠ی ڕووسی وتی: مۆسکۆ لەبەر پاتریۆتەکانی ئەمریکا لەکڕینی ئەو سیستەمەی بەرگریی، پەژیوان نابێتەوە.

ئەردۆغان سیستەمی ئێس-٤٠٠ی ڕووسی بۆ تورکیا زۆر بەگرینگ زانی و وتی: تورکیا لەهەوڵی پەرەپێدانی سیستەمی بەرگریی خۆیەتی.

بەپێی ڕێککەوتنی تورکیاو ڕووسیا لەساڵی٢٠١٧، بڕیارە تورکیا چوار سیستەمی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ بەبڕی٢.٥ملیار دۆلار لە ڕووسیا بکڕێ.

واشنگتۆن چەندین جار هەڕەشەی لە ئانکارا کردووە بێتوو سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس-٤٠٠ لە ڕووسیا بکڕێ، بایکۆتی دەکا.

تورکیا تائێستا بەشێکی بەرچاوی سیستەمی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی لە ڕووسیا وەرگرتووە.