چوونەسەری ئاستی بێکاری لەتورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i371941-چوونەسەری_ئاستی_بێکاری_لەتورکیا
ناوەندی ئاماری تورکیا ڕایگەیاند، ئاستی بێکاری لەو وڵاتە پەرەی سەندوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2019 14:47 Asia/Tehran
  • چوونەسەری ئاستی بێکاری لەتورکیا

ناوەندی ئاماری تورکیا ڕایگەیاند، ئاستی بێکاری لەو وڵاتە پەرەی سەندوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم، ناوەندی ئاماری تورکیا رۆژی هەینی ڕایگەیاند، ڕەوشی بێکاری لەو وڵاتە لەمانگی ڕابردوو(ئۆکتۆبر)دا بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، بە هەڵکشانی٢.٩ گەیشتووەتە ١٤ لەسەت.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ژماری بێکاران لەو خولەدا بەچوونەسەری ٩٨٠ هەزارکەسی گەیشتووەتە چوارملوێن و٦٥٠هەزار کەس.

بەبڕوای کارناسان، ناکارامەیی حکومەتی تورکیا لەسیاسەتی دەرەوەیی وناوخۆییدا ، لەهۆکارە سەرەکییەکانی چوونەسەری ڕێژەی بێکاری و هەڵاوسان لەو وڵاتەیە.