ڕەدکرانی تومه ته کانی ئەردۆغان لە دژی روسیالە بارەی لیبیا
ڕووسیا لیدوانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا، لە مەڕ دەسوەردانی مسکۆ لە لیبیا وئامادەبوونی سەربازانی ڕووس لە تێکەڵچوونەکانی ئەم وڵاتە ئەفریقاییەی ڕەد کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک ، دێمیتری پسکۆف " وتەبێژی کۆشکی کرملین ئەمڕۆ دوشەممە کاردانەوەی پێشان دا بە قسەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە مەڕ ئەمەکە ڕووسیا لە بانترین ئاست خەرێکی بەڕێوەبەرایەتی شەڕ لە لیبیایە " وئەم وقسانەی ڕەد کردەوە. پسکۆف وتی: سەرۆک کۆماری ڕووسیا فەرمانی بۆ ناردنی هێزە سەربازیەکانی ڕووسیا بۆ لیبی دەر نەکردووە. قەیرانی لیبیا، لە ئاوریلی ٢٠١٩ بە پەلاماری هێزەکانی سوپای نیشتمانی سەربە ژنراڵ خەلیفە حەفتەر " بۆ سەرترابلۆسی پێتەخت لە بەردەستی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی ئاڵوزتر بوو. ئیمارات ،عەرەبستان ، میسر وبڕێک لە وڵاتانی ئوروپایی ، لە هێزەکانی حەفتەر پشتیوانی دەکەن. تورکیا، هەروەها لاگری دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی فائیز سیراجە.