کڵیچدار ئۆغڵو: سیاسەتەکانی خۆسەپێنانەی ئەردوغان ھەرەسی بە تورکیا ھێناوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i380881-کڵیچدار_ئۆغڵو_سیاسەتەکانی_خۆسەپێنانەی_ئەردوغان_ھەرەسی_بە_تورکیا_ھێناوە
کەمال کڵیچدار ئۆغڵو سەرۆکی پارتی بەرھەڵستکاری کۆماریخوازی گەلی تورکیا رایگەیاندووە: سیاسەتەکانی خۆسەپێنانەی رەجەب تەیب ئەردوغان تورکیای گەیاندووەتە سەر لێواری هەرەس هێنان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2020 07:25 Asia/Tehran
  • کڵیچدار ئۆغڵو: سیاسەتەکانی خۆسەپێنانەی ئەردوغان ھەرەسی بە تورکیا ھێناوە

کەمال کڵیچدار ئۆغڵو سەرۆکی پارتی بەرھەڵستکاری کۆماریخوازی گەلی تورکیا رایگەیاندووە: سیاسەتەکانی خۆسەپێنانەی رەجەب تەیب ئەردوغان تورکیای گەیاندووەتە سەر لێواری هەرەس هێنان.

کڵیچدار ئۆغڵو لەمیانی لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی «یەنی چاغ»ی تورکیادا ڕایگەیاندووە: رەجەب تەیب ئەردوغان سیاسەتێکی ستەمکارانە پەیڕەو دەکات بەتایبەتی لەگەڵ رۆژنامەنووسان، لەبەر ئەوەی دەیەوێت کەس راستییەکان بۆ گەلی تورکیا نەگوازێتەوە.

لەبەشێکی تری قسەکانیدا سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا وتی: ئەردوغان دەستی گرتووە بەسەر دەزگای ئاسایشت و دەسەڵاتی دادوەریدا، بەهیچ جۆرێکیش بەزەیی بەو کەسانەدا نایەتەوە کە بەرپەرچی درۆکانی دەدەنەوە و راستییەکان بۆ گەل ئاشکرا دەکەن و بۆ ڕزگار بوون لەدەستیان هەرکەسێک بەرهەڵستی بکات دەیخاتە زیندانەوە.

سەرۆکی جەهەپە روونیشی کردەوە کە، ئەردوغان لەڕێگای دارودەستەکەیەوە دەست بۆ هەموو بوارەکان دەبات، لەبەر ئەوەی خۆی و زاوکەی، کە وەزیری داراییە بەشێوەیەکی ستەمکارانە حوکمڕانی وڵات دەکەن، بۆیە هیچ کەسێک نییە لەناوەوە و دەرەوەی تورکیا متمانەی بەو دووانە شکستخواردوو ستەمکارە هەبێت .