یۆنان ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ تورکیا ڕاگەیاند
سەرۆک وەزیرانی یۆنان ڕایگەیاندووە: گەرچی ناتوانن لە کردارەکانی تورڕکیا خۆش ببن بەڵام سەرباری ئەوەش ئامادەن لە بارەی سنوورە ئاوییەکانەوە دانوستانی لەگەڵدا بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سی ئێن ئێن، سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایگەیاندووە: وڵاتەکەی ناتوانێت لەبارەی ھەنگاوە تاکلایەنەکانی تورکیا لە دەریای ناوەڕاست چاوپۆشی بکات و دیارە لەم بوارەدا بەرگری لە مافەکانی وڵاتەکەی دەکات،بەڵام سەرباری ئەوەش ئامادەین لە رێگەی دانوستانەوە ناکۆکییەکان لەبارەی سنورە ئاوییەکانی نێوان هەردو وڵات چارەسەر بکەین لەژێر چاودێریی دادگای دادی نێودەوڵەتی دا.
«میتسۆتاکیس» سەرۆک وەزیرانی یۆنان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، یۆنان نەیاری ناردرانی کەشتیی روپێوی و چەندین کەشتی جەنگی دەکات لەلایەن تورکیاوە بۆ رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە، یۆنان و تورکیا چەندین ناکۆکییان سەبارەت بە دیاریکردنی سنورە ئاوییەکانی نێوانیاندا هەیە، بەو هۆیەشەوە پێکدانی کەشتییەکان لە دەریای ناوەڕاست رویدا، دیارە نامانەوێت لە داهاتووش دا روداوی لەو جۆرە دوبارە بێتەوە.
«میتسۆتاکیس» باسی لەوەش کرد کە: یۆنان نایەوێت ئاڵۆزییەکانی دەریای ناوەڕاست پەرە بستێنێ، بەڵام هەرگیز بەسیاسەتی ئێستای تورکیاش رازی نابێت، پەیامی ئەسینا بۆ ئانکارا زۆر روونە، دەبێت ئاڵەنگارییەکان بوەستێنێت و وەک دو وڵاتی هاوسنور دانوستانەکان دەست پێ بکەن.