کاردانەوەی ئانکارا بەرامبەر بە پەسەند کراوەی تازەی یەکێتیی ئەورووپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i386594-کاردانەوەی_ئانکارا_بەرامبەر_بە_پەسەند_کراوەی_تازەی_یەکێتیی_ئەورووپا
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا پەسەند کراوەی ئەم دواییەی یەکێتیی ئەورووپا دژی ھەڵوێستەکانی ئانکارا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستی بە نائەرکھێن و ناڕاست زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2020 07:44 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئانکارا بەرامبەر بە پەسەند کراوەی تازەی یەکێتیی ئەورووپا

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا پەسەند کراوەی ئەم دواییەی یەکێتیی ئەورووپا دژی ھەڵوێستەکانی ئانکارا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستی بە نائەرکھێن و ناڕاست زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا وێڕای وشداری دان سەبارەت بە ھەڵوێستی لایەنەکانی ئەورووپی سەبارەت بە ھەنگاوەکانی ئەم دوایەی ئانکارا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاند: نە یەکێتیی ئەورووپاو نە ھیچکام لە ئەندامانی ئەم دامەزراوەیە، دەستەڵاتی دیاری کردنی سنوورو قەڵەمڕەوی تورکیایان نییە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ھاتووە: پەسەند کراوەی ئەم دواییەی یەکێتیی ئەورووپا لە ئاراستەی بەرژەوەندیی کۆمەڵێک لە وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکێتییەیە.

لەم دواییەدا «جۆزێپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا ھەنگاوەکانی تورکیا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستی بە یەک لایەنەخوازانە وەسف کردو باسی ئامادە کرانی ھەگبەیەکی بایکۆت دژی ئانکارای کردبوو.