ئه‌یلوول 28, 2020 08:14 Asia/Tehran
  • پشتگری کردنی ئەردۆغان لە کۆماری ئازەربایجان

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا پشتیوانی وڵاته‌که‌ی بۆ ئازەربایجان ده‌ربڕ و رایگه‌یاند، به‌هه‌موو توانایه‌که‌وه‌ له‌پشتیان ده‌وه‌ستن.

 

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان لە توویتێک دا 

 داوای له‌ هه‌مو وڵاتانی جیهان کرد، تێکۆشان له‌ دژی داگیرکاری و زوڵمی ئه‌رمه‌نییه‌کان بکات  و هه‌ڵوێستی جدی هه‌بێت.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا جه‌ختیشیکرده‌وه‌، تورکیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌هێزکردنی هاوهه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ ئازه‌رییه‌کان، له‌سه‌ر بنه‌مای "یه‌ک که‌س له‌ دو ده‌وڵه‌تدا".

 وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازربایجان یه‌کشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، پێکدادانی هێزه‌کانیان له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌رمه‌نستان دروستبووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌رمه‌نیه‌کان چه‌ند ناوچه‌یه‌کی نیشته‌جێبونی "قه‌ره‌ باغ"یان تۆپبارانکردوه‌ و له‌به‌رامبه‌ریشدا هێرشیانکردوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌رمینیا.

کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان لەسەر ناوچەی قەرەباغ ناکۆکیان هەیە . کێشەی ئەم دوو وڵاتە لە سەر قەرەبغ لە ساڵی 1988 دەستپێبوو و ساڵی 1991 لێکدانی سەربازیی لێکەوتەوە و لەم نێوەدا هەندێ وڵاتی بیانیش بوونەتە هۆی تاوسەندنی بارگرژیەکان .

سەرپەیڤ