نیسان 15, 2025 14:10 Asia/Tehran
  • جەمیل بایک: چەک دانانێین

هاوسەرۆکی دەستەی سەرکردایەتیی کەجەکە ڕایگەیاند: ئەگەر بڕیارە بە بێ هیچ پێشمەرجێک چەک دانێین، هەرگیز وەها کارێک ناکەین.

جەمیل بایک وتیشی: بە پێی ناوەڕۆکی وتووێژەکان و ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان عەبدوڵڵا ئۆجەلان و نوێنەرانی حکومەتی تورکیا لە زیندانی ئیمرالی، ئۆپجەلان لە ڕەوشی هەنووکەدا ناتوانێ لە کۆنگرەیەکدا بەشداری بکات و بەڕێوەچوونی وەها کۆنگرە و کۆبوونەوەیەکیش هەر گونجا نییە. جەمیل بایک لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی دایە ئەوەی کە تورکیا تا ئێستا بەردەوام بووە لە پەلامارەکانیدا و هەموو ڕۆژێ بە درۆن، فڕۆکەی جەنگی، تانک و تۆپخانە ناوچەکانی شوێنی سەقامگیربوونی هێزەکانی پەکەکە دەکوتێ. لە وەها ڕەوشیکدا جێبەجێکرانی بڕیاری کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە هەر گونجاو نییە. حکومەتی تورکیا دەبێ ئەم پەلامارانە بوەستێنێ تا بوار خۆش ببێ بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەک و  داخوازییەکانی ئۆجالان بخرێتە بەر لێکدانەوە و بڕیاری لەسەر بدرێ.

سەرپەیڤ