کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر بە ھەڕەشەکەی یەکێتیی ئەورووپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i387303-کاردانەوەی_تورکیا_بەرامبەر_بە_ھەڕەشەکەی_یەکێتیی_ئەورووپا
تورکیا ھەڕەشەکانی یەکێتیی ئەورووپای لە بارەی داسەپاندنی بایکۆت لە بەرامبەر چالاکیی دۆزینەوەی گاز لە لایەن ئەو وڵاتەی لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست بە بێ بایەخ زانی و ڕەتی کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 18:35 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر بە ھەڕەشەکەی یەکێتیی ئەورووپا

تورکیا ھەڕەشەکانی یەکێتیی ئەورووپای لە بارەی داسەپاندنی بایکۆت لە بەرامبەر چالاکیی دۆزینەوەی گاز لە لایەن ئەو وڵاتەی لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست بە بێ بایەخ زانی و ڕەتی کردەوە.

سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆتایی دانیشتنەکەیان لە برۆکسێڵ ڕایانگەیاند کە ئەگەر بێتو لە سەر ھەڵقەندنەکانی لە ئواوەکانی سەرزەوینی قوبریس کە لە ڕوانگەی ئەوانەوە نایاساییە بەردەوام بێت، بایکۆت دەکرێت.

لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەم بەیاننامەیە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە: یەکێتیی ئەورووپا دەبێ بزانێ کە تورکیا واز لە مافی خۆی لە دەریای ناوەڕاست دا ناھێنێ.

بەرلەمە «جۆزێپ بۆرڵ» ھەنگاوەکانی تورکیا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست بە یەک لایەنە خوازانە وەسف کردو باسی ئامادە کرانی ھەگبەیەکی بایکۆتی دژی ئانکارا کرد بوو.