ڕاوێژی پوتین و ئەردوغان لە بارەی گۆڕانکارییەکانی قەرەباغ و سووریاوە
سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا لە بارەی گۆڕانکارییەکانی قەرەباغ و سووریاوە ڕاوێژیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆشکی کرملین ڕایگەیاند: «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیاو «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای وتووێژی تەلەفۆنییان لە بارەی کێشەی قەرەباغەوە، سەبارەت بە سەقام و پاوەجێیی سووریاش بیروڕایان گۆڕییەوە.
پوتین لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندی لەگەڵ سەرکردەکانی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا و ھەوڵی گەییشتن بە ئاگربڕ لە زووترین کات دا لە بارەی کێشەی قەرەباغەوە، لە پێکدادانی بەردەوام و خۆتێ خزاندنی بەردەوام و بەربڵاوی تیرۆریستان لە کێشەکە ئەوپەڕی نیگەرانیی دەربڕی.
پوتین و ئەردوغان لە وتووێژەکەیاندا لە مەڕ ڕێکخستنی نێوان بەشی سیاسەتی دەرەوەیی و بەرەڤانیی ڕووسیا و تورکیاو ھەروەھا بەردەوام کردنی وتووێژەکانیش ڕێککەوتن.