تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 12:23 Asia/Tehran
  • تورکیا ھێرشی سەر کلیسای «نۆتێردام»ی فەرەنسا ئیدانە دەکات

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا ھێرشی سەر کلیسای «نۆتێزدام»ی شاری «نیس»ی فەرەنسای ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، لە بەیاننامەکەی ڕۆژی ھەینیی  وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ھاتووە: ھیچ ھۆیەک ناتوانێ کوشتنی مرۆڤێک پاسا داتەوەو ڕەوایەتی بە توندوتیژی ببەخشێت.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، ئەوانەی وا لە پەرستگایەکی پیرۆزدا کاری ھێزشبەرانە دەکەن ئاگایان لە بەھا ئایینی و مرۆڤی و ئاکارییەکان نییە.

کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ھێرشی سەر کلیسای «نۆتێردام» لە شاری «نیس»ی فەرەنسای ئیدانە کرد.

دوابەدوای ھێرشی ڕۆژی پێنج شەممەی ھێرشبەرێک بە چەقۆ بۆ سەر کەسانی نێو کلیسای «نۆتێزدام» سێ کەس کوژران و کۆمەڵێکی دیکەش بریندار بوون.

سەرپەیڤ