تشرینی دووه‌م 14, 2020 19:07 Asia/Tehran
  • تورکیا ، بەڕێوەبەری پێشوی ئاسایش دەستگیردەکرێت

یوکسەل سێزەر کە یەکێکە لە داواکراوەکانی نزیک لە فەتحوڵا گولەن و پێشتر بەڕێوبەری ئاسایش بووە، دوای سێ ساڵ لە ئەنقەرە دەستگیر کرا.

بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە رێکخراوی فەتحوڵا گولەن، یوکسەل سێزەر بەڕێوبەری پێشوی ئاسایش و نزیک لەفەتحوڵا گولەن لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری ئەنقەرە دەستگیر کرا.

سێزەر ماوەی سێ ساڵە بە تۆمەتی "ئەندامێتی رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داواکراوە.

ناوبراو لەکاتی دەستگیر کردنیدا ناسنامەی کەسێکی دیکەی پێبوە و ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

سەرپەیڤ