گەڵاڵەی تورکیا بۆ ناردنی ھێزی سەربازیی بۆ ئازەربایجان
سەرۆک کۆماری تورکیا گەڵاڵەیەکی بۆ ناردنی ھێزی سەربازیی ئەم وڵاتە بۆ کۆماری ئازەربایجان پێشکەشی پەرلەمان کرد .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئاران نیوز ، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە دوای رێککەوتنی ئاگرلەسی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان لەسەر قەرەباغ ، گەڵاڵەیەکی بۆ جێگێر کردنی ھێزی سەربازیی ئەم وڵاتە لە ئازەرباجیان خستەڕوو .
بڵاوبوونەوەی ئەم ھەواڵە لە بارودۆخدایە کە بە دوای رێککەوتنی سێ قۆڵیی سەرانی باکو و ئێرەوان و مسکۆ بۆ کۆتاییھ ێنان بە شەڕی قەرەباغ ، ھێزە روسیەکان لەسەر رێککەوتنی سێ وڵات بۆ چاوەدێری کردنی جێبەجێ بوونی ئەم رێککەوتنە لە ناوچەکەدا جێگیر بوونە .
بەر لەوە دیمیتری پسکۆف وتەبێژی کۆشکی کرملین لە گەڵ جێگیربوونی لەشکەریانی تورکیا لە ئازەربایجان دژایەتی کردبوو .
پێشتر و لە گەرمەی شەڕەکەی قەرەباغ ، تورکیا ھاوکاریەکی سەربازیی زۆری ئازەربایجانی کرد و پۆل پۆل تیرۆریستانی تەکفیریشی لە سوریاوە ناردە ھێڵەکانی شەڕی قەرەباغ کە تا ئێستاش لەو ناوچەیە ماونەوە.