تشرینی دووه‌م 18, 2020 00:15 Asia/Tehran
  • په‌رله‌مانی تورکیا دەنگیدا بە ره‌وانه‌کردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ئازه‌ربایجان

ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌، په‌رله‌مانی تورکیا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ره‌وانه‌کردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ئازه‌ربایجان.

 چاودێریکردنی بڕیاری ئاگربه‌ست له‌ هه‌رێمی ناگۆرنی قه‌ره‌باغ-ی کێشه‌له‌سه‌ر، په‌رله‌مانی تورکیا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ره‌وانه‌کردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ناوه‌ندی هاوبه‌شی تورکیا و روسیا له‌ ئازه‌ربایجان.

په‌رله‌مانی تورکیا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌ی په‌سه‌ند کرد که‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌باره‌ت به‌ ره‌وانه‌کردنی هێزی سه‌ربای بۆ ئازه‌ربایجان پێشکه‌شی کردبوو.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویکرده‌وه‌ که‌ هێزه‌که‌ی تورکیا له‌و ناوه‌نده‌ هاوبه‌شه‌دا کار ده‌که‌ن که‌ تورکیا و روسیا بۆ چاودێریکردنی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌رباجیان دایانمه‌زراندووه‌.

له‌ 9ی تشرینی دووه‌می 2020 ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆکی روسیا و ئلیهام عه‌لیێڤ، سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان و نیکۆل باشیشان، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌رمینیا رێککه‌وتن له‌سه‌ر رایگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌ هه‌رێمی ناگۆرنی قه‌ره‌باغ-ی کێشه‌له‌سه‌ر.

سەرپەیڤ