تورکیا ماوەی مانەوەی کەشتی دەرهێنانی سوتەمەنی لەدەریای ناوەڕاستی درێژکردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i389467-تورکیا_ماوەی_مانەوەی_کەشتی_دەرهێنانی_سوتەمەنی_لەدەریای_ناوەڕاستی_درێژکردەوە
ماوەی کار کردنی کەشتی (ئۆروچ رەئیس)-ی تورکی لە دەریای ناوەڕاستدا درێژ کرایەوە و راگەیەندراوێکی نوێ لەبارەی ماوەی کار کردنی کەشتییەکەش بڵاوکرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2020 06:42 Asia/Tehran
  • تورکیا ماوەی مانەوەی کەشتی دەرهێنانی سوتەمەنی لەدەریای ناوەڕاستی درێژکردەوە

ماوەی کار کردنی کەشتی (ئۆروچ رەئیس)-ی تورکی لە دەریای ناوەڕاستدا درێژ کرایەوە و راگەیەندراوێکی نوێ لەبارەی ماوەی کار کردنی کەشتییەکەش بڵاوکرایەوە.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەکردوە کارەکانی لێکۆڵینەوەی کەشتییەکە لە دەریای ناوڕاستدا بۆ 29-ی ئەم مانگە درێژکردۆتەوە، بەدرێژایی ئەو ماوەیەش هەردو کەشتی ئاتامان و جەنگیزخان، یاوەری ئۆروچ رەئیس دەکەن.

پێشتر وا راگەیەندرابوو کە کەشتی ئۆروچ رەئیس تا 23-ی تشرینی دوەم لە دەریای ناوەڕاستدا کار دەکات.ئۆروچ رەئیس یەکێکە لە کەشتییەکانی لێکۆڵینەوەی دەریایی شەپۆلزانی و تا قوڵایی هەشت هەزار مەتر توانای ئۆپەراسیۆنی سێ رەهەندی و تا قوڵایی 15 هەزار مەتر توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دو رەهەندی شەپۆلزانی هەیە.