ئەردوغان: یەکێتیی ئەورووپا با بەڵێنەکانی لە بارەی ئەندامەتیی تورکیا جێبەجێ بکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i389495-ئەردوغان_یەکێتیی_ئەورووپا_با_بەڵێنەکانی_لە_بارەی_ئەندامەتیی_تورکیا_جێبەجێ_بکات
«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕوو لە کاربەدەستانی ئەورووپی ڕایگەیاند: بەڵێنەکانتان سەبارەت بە ئەندامەتیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا ڕاپەڕێنن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2020 23:28 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: یەکێتیی ئەورووپا با بەڵێنەکانی لە بارەی ئەندامەتیی تورکیا جێبەجێ بکات

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕوو لە کاربەدەستانی ئەورووپی ڕایگەیاند: بەڵێنەکانتان سەبارەت بە ئەندامەتیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا ڕاپەڕێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، ئەردوغان لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی دا لەگەڵ بەشدارانی ئەو کۆنفرانسەی کە پارتی دادوگەشە لە چەند ویلایەتێکی تورکیا بەڕێوەی برد، ڕوو لە کاربەدەستانی ئەورووپی ڕایگەیاند: ئەو بەڵێنانەی کە بە وڵاتی ئێمەتان داوە ھەر لە ئەندامەتیی تۆکمەوتەواو لە یەکێتیی ئەورووپاوە بگرە ھەتا کێشەی ئاوارەکان، ڕاپەڕێنن، بۆ ئەوەی ھاوکارییەکی نزیکترو پڕبەرھەم ترمان پێکەوە ھەبێت.

«بی بی سی»ش بە گێڕانەوە لە ئەردوغانەوە نووسیویەتی: ئانکارا خۆی بە بەشێک لە ئەورووپا دەزانێ کە قەت لێی جیا نابێتەوە.

ئەردوغان بانەمەڕی ئەمساڵیش بە ناردنی نامەیەک بۆ یەکێتیی ئەورووپا جارێکی تر خوازیاری پەیوەست بوونی تورکیا بەو یەکێتییەوە بوو.