ھەڵوێستی مەکرۆن دژی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i390216-ھەڵوێستی_مەکرۆن_دژی_تورکیا
سەرۆک کۆماری فەرەنسا داوای بەرنگار بوونەوەی یەکێتیی ئەورووپا دژی ھەنگاوەکانی تورکیای کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2020 19:56 Asia/Tehran
  • ھەڵوێستی مەکرۆن دژی تورکیا

سەرۆک کۆماری فەرەنسا داوای بەرنگار بوونەوەی یەکێتیی ئەورووپا دژی ھەنگاوەکانی تورکیای کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕۆژی پێنج شەممە لە کاتی چوونی بۆ نێو کۆبوونەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسێڵ، وڵاتانی دیکەی ئەورووپای بۆ بەرەڤانی کردن سەروەریی خۆیان لە بەرامبەر ھەنگاوەکانی تورکیا بانگێشتن کرد.

وتەکانی دژەئیسلامیی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەم دوایەدا لەگەڵ کاردانەوەی بەربڵاوی وڵاتانی موسڵمان بەرەوڕوو بووەوەو «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیاش بەرامبەر بە ھەڵوێستی دژە ئیسلامیی «مەکرۆن» کاردانەوەی لە خۆی پیشان دا.

«ئەردوغان» ھەروەھا ئەوەشی ڕاگەیاند کە، «مەکرۆن» گرفتێکی گەورەیە بۆ فەرەنساو ئەو وڵاتە گیرۆدەی سەردەمێکی زۆر خراپ و مەترسیدارە.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: بە ھیوام فەرەنسا ھەتا زووە شەڕی «مەکرۆن»ی لە کۆڵ بێتەوە.