کۆرۆنا و دابەزینی سەردانی گەشتیاران بۆ ئەستەموڵ بۆ سفر
کانونی یهکهم 14, 2020 20:52 Asia/Tehran
سەتی 70 ی گەشتیارانی بیانیی ئەستەموڵی تورکیا لەژێر کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابەزیوە .
بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نەک ھەر لە ئەستەموڵ بەڵکوو لە زۆربەی ناوچەکانی تورکیا مایەی نیگەرانیە و ئابووریی گرێدراو بە گەشتیاری و پیشەسازیە بچووکەکانی تورکیای رووبەڕووی کێشە کردووە .
رۆژنامەکانی رەخنەگری تورکیا نووسیان : قەیرانی ئابووریی ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەگرێتەوە ، خاوەن پیشە و دوکاندارەکان بە بێ فرۆشتن رۆژ دەبەنەسەر .
رێکخراوی ئاماری تورکیا ، ھەژماری بێکارانی لەم وڵاتەدا بە چوار میلیۆن کەس راگەیاندووە ، بەڵام ھەندێ میدیا دەڵێن : ئاماری راستەقینە نزیکەی 10 میلیۆن کەسە .