ڕاوێژی ئەردوغان بۆ بووژاندنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیاو یەکێتیی ئەورووپا
«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «شارڵ میشێل» سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا، ھیوداریی دەربڕی کە لە یەکەم وتووێژی ھەردووک لادا لە کاتی داسەپێندرانی بایکۆتەکانی حەوتەی ڕابردووی برۆکسێڵ بە سەر ئانکاردا، لاپەڕەیەکی تازە لە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و یەکێتیی ئەورووپا ھەڵبدرێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی فەرەنسا، نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە: لە سەردەمێکدا کە تورکیا بە نیازە لاپەڕەیەکی تازە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا ھەڵداتەوە، بڕێک ھەوڵی ئەوە دەدەن ھەتا قەیرانەکە بەردەوام کەن.
ئەردوغان لە وتووێژە تەلەفۆنییەکەی دا لەگەڵ «شارڵ میشێل» سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا، داوای ڕزگار کرانی پەیوەندیی تورکیاو ئەورووپای کرد لەم گەدە نەخۆشەی ئێستاو ئامادەیی ئانکارای بۆ دەست پێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپای لە ھەمو بوارێک و بە پێی بەرژەوەندیی ھاوبەش ڕاگەیاند.