بە پێی راپرسیەک : زۆربەی خەڵکی تورکیا لە گەڵ سیستمی سەرۆکایەتی دا نین
بە پێی راپرسیەکی کۆمپانیای راوەرگرتنی AREA ی تورکیا ، سەتی 52.7 ی خەڵکی ئەم وڵاتە خوازیاری گەڕانەوە بۆ سیستمی پەرلەمانین .
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، کۆمپانیای ڕاپرسی AREA ی تورکیا لە ڕاپۆرتێکدا دوایین ئەنجامەکانی ڕاپرسیی خۆی بڵاو کردووەتەوە کە یەکێک لە ئەنجامەکانی ئەو ڕاپرسییە بەرزبوونەوەی ئاستی ناڕەزایەتی لە سیستەمی سەرۆکایەتی لە تورکیا و بەرزبوونەوەی ئاستی داخوازییەکان بۆ گەڕانەوە بۆ سیستەمی پەرلەمانییە.
بە پێی ئەو ڕاپرسییە سەدا 47.3 خەڵکی تورکیا لە گەڵ سیستمی سەرۆکایەتیدان و لە سەدا 52.7 ی خەڵکیش ناڕازی لەو سیستمەن و داوای سیستەمی پەرلەمانی دەکەن.
هەروەها لەو ڕاپرسییەدا دوایین دەنگی پارتە سیاسییەکان و ھاوپەیمانیەکان بەم جۆرە دەرکەوتووە :
هاوپەیمانی کۆماری بریتی لە پارتی داد و گەشە و پارتی جووڵەی نەتەوەیی تورکیا(مەهەپە): لە سەدا 49.9
هاوپەیمانی نەتەوە بریتی لە پارتی کۆماری خوازی گەلانی تورکیا(جەهەپە) و ئی پارتی :سەتی 33.5
پارتی دیمۆکراتیکی گەلان(هەدەپە):سەتی 10.4