داخوازیی ئەردوغان لە یەکێتیی ئەورووپا
کانونی دوھەم 13, 2021 12:20 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری تورکیا داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کرد کە وڵاتەکەی لە باتی بریتانیا بکەن بە ئەندامی ئەو یەکێتییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ئێمە لە خواست و ھۆگریی خۆمان بۆ ئەندامەتی لە یەکێتیی ئەوروپا وازمان نەھێناوە.
وتیشی: پەرە سەندنی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی نادڵنیایی کە دزیاریی برگزیتە تەنیا بە ئەندامەتیی تورکیا دەڕەوێتەوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا ھەروەھا لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا وتی: ئیسلام ترسێن کردن وێڕای مەترسی دروست کردن بۆ ئەو شەش ملوێن شارومەندەی تورکیا کە لە وڵاتانی ئەورووپی دەژین، دەبێتە پەڵەیەکی ڕەشیش بۆ بەھاو بایەخەکانی ئەورووپا.