ئەردۆغان لە گەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەخت دا نیە
کانونی دوھەم 23, 2021 23:27 Asia/Tehran
سەرۆکی تورکیا لە گەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەخت دژایەتی کرد .
دوای لێدوانەکانی کەمال قلیچدار ئوغڵوو سەرۆکی پارتی سەرەکی بەرھەڵستکاری حکومەت لە پەرلەمانی تورکیا لە بارەی پێویستیی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەخت ، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا وێڕای رەتکردنەوەی ئەگەری ھەڵبژاردنی پێشوەخت گوتی : بابەتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرانسەریی پێشوەخت بە ھیچ جۆر لە ئارادانیە .
ئەردۆغان وتی : ئێمە وەک پارتە بەرھەڵستکارەکانی حکومەت لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن پەلەمان نیە .
وتیشی : ھەڵبژاردن لە کاتی خۆی دا و لە ژوئەنی 2023 بەڕێوەدەچێت .
قلیچدار ئوغڵوو سەرۆکی جەھەپە رۆژی ھەینی رایگەیاند ، کاتی گەڕانەوە بۆ دەنگی خەڵک گەیشتووە .
وتیشی : تورکیا رووبەڕووی نابەرپرسایەتی سیاسیی قوڵە و دەبێ لە گەڵ خەڵک دا کۆتایی بەم پرسە بێنین .