بەردەوامیی ڕاپێچ کرانی لەشکریانی گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ تاقمی «گوێلەن» لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i393555-بەردەوامیی_ڕاپێچ_کرانی_لەشکریانی_گومانلێکراو_بە_پەیوەندی_لەگەڵ_تاقمی_گوێلەن_لە_تورکیا
کاربەدەستانی دادەڤانی لە ئانکارا لە درێژەی بەدواداچوونیان لەبارەی تۆڕی لایەنگرانی «فەتحوڵڵا گوێلەن» لە ھێزی زەوینیی سوپای تورکیا، بڕیاری ڕاپێچ کردنی ٢٤ کەسیان دەرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2021 15:32 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ڕاپێچ کرانی لەشکریانی گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ تاقمی «گوێلەن» لە تورکیا

کاربەدەستانی دادەڤانی لە ئانکارا لە درێژەی بەدواداچوونیان لەبارەی تۆڕی لایەنگرانی «فەتحوڵڵا گوێلەن» لە ھێزی زەوینیی سوپای تورکیا، بڕیاری ڕاپێچ کردنی ٢٤ کەسیان دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، سەرھەنگێک و چوار سەرگوردو دوو سەروانی ئەرتەش لە نێو ئەو کەسانەدان کە بڕیاری گیرانیان بۆ دەرچووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە، ھێزەکانی دژەتیرۆری پۆلیسی تورکیا ھەڵمەتێکیان لە نا.چە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بۆ ڕاپێچ کردنی ئەم کەسانە دەست پێکردووە.

لە ئەستەمۆڵیش بڕیاری گرتن بۆ ٤٠ کەس لە لەشکریانی سوپای تورکیا لە لایەن کاربەدەستانی دادەوە دەرچووە کە ھەتا ئێستا ٢٨ کەسیان قۆڵبەست کراون.