«تەرابلۆس» داوای لە تورکیا کردووە، لەشکریانی بیانی لە لیبی بباتە دەرەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i396089-تەرابلۆس_داوای_لە_تورکیا_کردووە_لەشکریانی_بیانی_لە_لیبی_بباتە_دەرەوە
«نەجلا مەنقوش» وەزیری دەرەوەی لیبی داوای لە «مەولود چاووش ئوغلو» ھاوتای تورکیایی خۆی کرد کە بە نزیک بوونەوە لە کاتی ھەڵبزاردنی ئەمساڵ، ھێزەکانی بیانی و بەکرێگیراوانی خۆی لە لیبی بباتە دەرەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 04, 2021 09:26 Asia/Tehran
  • «تەرابلۆس» داوای لە تورکیا کردووە، لەشکریانی بیانی لە لیبی بباتە دەرەوە

«نەجلا مەنقوش» وەزیری دەرەوەی لیبی داوای لە «مەولود چاووش ئوغلو» ھاوتای تورکیایی خۆی کرد کە بە نزیک بوونەوە لە کاتی ھەڵبزاردنی ئەمساڵ، ھێزەکانی بیانی و بەکرێگیراوانی خۆی لە لیبی بباتە دەرەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ڕووسیا ئەلیەوم» ، «نەجبل مەنقوش» لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «چاووش ئوغلو» لە پشتگریی ئانکارا لە وڵاتەکەی بۆ بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێزی گرت و لە سەر پێکھاتنی پەیوەندییەکی جیاواز لەگەڵ ئانکارادا لە ئاراستەی بەرژەوەندیی ھەردووک وڵات پێی داگرت.

وەزیری دەرەوەی تازەی دەوڵەتی یەکگرتووی نیشتیمانیی لیبی داوای لە تورکیا کرد کە لە بارەی ڕاپەڕاندنی ڕێکەوتنی ئاگربڕ و دەرەنجامەکانی کۆنفرانسی بەرلین لەوانە بردنە دەرەوەی ھێزی بیانی و بەکرێگیراوان لە خاکی لیبی لە چوارچێوەی پشتگری لە سەروەریی خاکی ئەم وڵاتە ھاوکاری بکات.

«چاووش ئوغلو» لە وەڵامی ئەو داخوازییەی «مەنقوش» ڕایگەیاند: ئەو ھێزانەی تورکیا کە لڕە لیبی جێگیر کراون بەشێکن لە ڕێککەوتن لە بارەی ڕاھێنانی ھێزەکانی لیبی کە پەیمانەکەی پێشتر لەگەڵ دەوڵەتی پێشووی لیبی دا بەستراوە.