خرۆشرانی ئێرانییەکان لە یەوموڵڵای ١٣ی خەزەڵوەر؛ بەرزبوونەوەی هاواری دژایەتیکردنی ئیستکبار لە سەرانسەری وڵات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447928-خرۆشرانی_ئێرانییەکان_لە_یەوموڵڵای_١٣ی_خەزەڵوەر_بەرزبوونەوەی_هاواری_دژایەتیکردنی_ئیستکبار_لە_سەرانسەری_وڵات
ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی یەومەڵای ١٣ی خەزەڵوەر، ڕۆژی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی ئیستکباری جیهانی، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ بە دروشمی سەرەکیی (پەیمان لەگەڵ شەهیدان، شەڕ لەگەڵ زاڵمان) بە ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی ڕێبەری موجاهیدی شەهید، خوێندکاران و مامۆستایانی شەهیدی میناب و لامرد، لە مەیدانی فەلەستینی تاران بەڕێوە چوو.
(last modified 2026-11-04T14:37:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2026 18:06 Asia/Tehran
  • خرۆشرانی ئێرانییەکان لە یەوموڵڵای ١٣ی خەزەڵوەر؛ بەرزبوونەوەی هاواری دژایەتیکردنی ئیستکبار لە سەرانسەری وڵات

ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی یەومەڵای ١٣ی خەزەڵوەر، ڕۆژی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی ئیستکباری جیهانی، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ بە دروشمی سەرەکیی (پەیمان لەگەڵ شەهیدان، شەڕ لەگەڵ زاڵمان) بە ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی ڕێبەری موجاهیدی شەهید، خوێندکاران و مامۆستایانی شەهیدی میناب و لامرد، لە مەیدانی فەلەستینی تاران بەڕێوە چوو.

 

١٣ی خەزەڵوەر، کە هەمان ڕۆژی قوتابییە، ئەمساڵ بەناو و یادی خوێندکارانی شەهیدی خوێندنگەی شەجەرەی تەیبەی میناب مانایەکی جیاوازی بە خۆوە گرتووە. ١٣ی خەزەڵوەری ئەمساڵ تەنیا وەبیرهێنەرەوەی ڕۆژی خوێندکار نییە، بەڵکوو لە ڕاستیدا وەبیرهێنەرەوەی ئەو منداڵانەشە کە بە جانتا و کۆڵەپشتیی ڕەنگاوڕەنگ و کتێبی تازە و جیهانێک ئاواتی منداڵانەوە بەڕێکران بۆ خوێندنگە، بەڵام هەرگیز نەگەڕانەوە. ڕێپێوانی ١٣ی خەزەڵوەری ئەمساڵ وەک هەموو ساڵێکی دیکە، هاوکات لەگەڵ تاران، لە سەرانسەری ئێرانیشدا بەڕێوە چوو. لە زیاتر لە ٩٠٠ شار و گوندی ئێراندا، خوێندکارانی خوێندنگەکان و زانکۆکان و بنەماڵەی شەهیدان لە تەنیشت توێژەکانی دیکەی خەڵکەوە بە دروشمی (پەیمان لەگەڵ شەهیدان، شەڕ لەگەڵ زاڵمان) کۆبوونەوە تا پەیامی یەکێتی و بەرخۆدانی گەلی ئێران بەرامبەر بە زاڵمان و زۆردارانی جیهان بخەنە بەرچاو.