هەواڵنێرێکی ئەمریکیی: تورکیا فەرماندەی پێشووی ئەلقاعیدەی وەکوو شارۆمەندی ئەو وڵاتە وەرگرتووە
حوزهیران 27, 2021 18:44 Asia/Tehran
هەواڵنێرێکی ئەمریکیی ڕایگەیاندووە حکوومەتی تورکیا فەرماندەی پێشووی ئەلقاعیدەی وەکوو شارۆمەندی ئەو وڵاتە وەرگرتووە.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، لیندزی ئێسنەل هەواڵنێری ئەمریکیی بە بڵاو کردنەوەی کارتێکی نیشتمانیی تورکیا بە ناوی منار ئەلشامی ڕایگەیاندووە ئەم کەسە فەرماندەی پێشووی ئەلقاعیدەیە.
ئەو لە تویتەرێکدا نووسیویە: لە حاڵێکدا کە تورکیا دەیەوێ پەنابەرە سوورییەکان بۆ سووریا بگەڕێنێتەوە، ژمارەیەک پەنابەری سووری بە هۆکاری نادیار شارومەندیی تورکیایان وەرگرتووە. یەکێک لەوانە کەسێک بە ناوی منار ئەلشامییە.
بە پێی هەواڵی SOL ئەم کەسە بە ناوی ئەجناد ئەلشام یان منار ئەلشامی بە نازناوی ئەبوو حەمزە، فەرماندەیەکی ئەلقاعیدەیە کە پێشتریش شارۆمەندیی ئوکراینی وەرگرتووە و ئێستاش وەکوو شارۆمەندی تورکیا وەرگیراوە.