ئەردوغان: حەماسەتی ١٥ ژوئیە شانازیی ھاوبەشی کۆمەڵگای تورکیایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i398678-ئەردوغان_حەماسەتی_١٥_ژوئیە_شانازیی_ھاوبەشی_کۆمەڵگای_تورکیایە
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاوەستان و یەکێتیی جەماوەری ئەم وڵاتەی لە بەرامبەر کودەتاکەی ١٥ی ژوئیەی ساڵی ٢٠١٦ بە خاڵێکی وەرچەرخان زانی لەمێژووی تورکیادا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 16, 2021 07:22 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: حەماسەتی ١٥ ژوئیە شانازیی ھاوبەشی کۆمەڵگای تورکیایە

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاوەستان و یەکێتیی جەماوەری ئەم وڵاتەی لە بەرامبەر کودەتاکەی ١٥ی ژوئیەی ساڵی ٢٠١٦ بە خاڵێکی وەرچەرخان زانی لەمێژووی تورکیادا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلو،« ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی ڕابردوو لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ١٥ی ژوئیە ساڵگەڕی کودەتای سەرنەکەوتووی ساڵی ٢٠١٦ وتی: «حەماسەتی ژوئیە کە پێنجەمین ساڵگەڕی دەکەین بە جێژن، شانازیەکی ھاوبەشە بۆ ھەموومان».

ئەردوغان وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەم ڕۆژە ڕۆژی سەرکەوتنی حەق بە سەر بەتاڵ دایە، وتیشی: کوژراوانی ١٥ی ژوئیە نوێنەرانی خەباتی دژی ستەم و کوفرو بەتاڵن لە پێناوی حەق دا.

لە کاتی کودەتا شکست خواردووەکەی دژی دەوڵەتی تورکیا لە ١٥ی ژوئیەی ٢٠١٦ەوە، ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە ھەتا ئێستا دەیان ھەزار کەس لە شارومەندان و لەشکریانی تورکیایان لە پەیوەندی لەگەڵ تاقمی گوێلەن تۆمەتباری سەرەکیی ئەم کودەتایە قۆڵبەست کردووە.