ئانکاراو مۆسکۆ جەختیان کرد لە گرینگایەتیی پاراستنی ئاگربڕ لە ئیدلەبی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i399367-ئانکاراو_مۆسکۆ_جەختیان_کرد_لە_گرینگایەتیی_پاراستنی_ئاگربڕ_لە_ئیدلەبی_سووریا
وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیاو نوێنەری تایبەتیی فیدراسیۆنی ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا لە سەر گرینگایەتیی پاراستنی ئاگربڕ لە ئیدلەب پێیان داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2021 02:19 Asia/Tehran
  • ئانکاراو مۆسکۆ جەختیان کرد لە گرینگایەتیی پاراستنی ئاگربڕ لە ئیدلەبی سووریا

وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیاو نوێنەری تایبەتیی فیدراسیۆنی ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا لە سەر گرینگایەتیی پاراستنی ئاگربڕ لە ئیدلەب پێیان داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە تی ئاڕ تی، لە دیداری «ئیبراھیم کالین» و «ئلێکساندەر لاڤرنتیڤ» کە لە ئانکارا ئەنجامی گرت، ھەردوک لا گۆڕانکارییەکانی ئێستای سووریاو ڕەوتی سیاسییان تاوتوێ کرد.

لەو دیدارەدا لە سەر گرینگایەتیی پارێزرانی ئاگربڕ لە ئیدلەب پێداگری کراو لە سەر ئەوەش ڕێککەوتن کە نابێ ماوەی ئەنجام گرتنی ھێندێک ئۆپراسیۆن و جم و جوڵی ورووژێنەر بدرێت کە دەبنەھۆی تێکچوونی سەقامی ئەو وڵاتە.

لە دیدارەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بۆ دامەزرانی سەقام و ئاشتی لە سووریا ڕەوتی سیاسی دەبێ بەشێوەیەکی کاریگەر جێبەجێ بکرێت و کاری لێژنەی ئامادەکردنی یاسای بنەڕەتی دەبێ خێراتر ئەنجام بگرێت، جەخت لە پاڵپشتیی سەروەریی خاکی سووریاو خەباتی دژی ڕێکخراوەگەلێکی وەک پە یە دە و یە پە گە و داعشیش کرایەوە.