مکوڕبوونی تورکیا بۆ پەرە پێ دانی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i404024-مکوڕبوونی_تورکیا_بۆ_پەرە_پێ_دانی_سیستێمی_بەرەڤانیی_موشەکی
تورکیا ڕایگەباندووە: بە بێ بەھەند گرتنی وشدارییەکانی ئەمریکا لە سەر سیستێمەکانی بەرەڤانیی ئاسمانیی تازە وەکو بەشێک لە پرۆژەی بەرەڤانیی موشەکی لە ساڵی ٢٠٢٢ دا بەردەوام دەبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2021 14:56 Asia/Tehran
  • مکوڕبوونی تورکیا بۆ پەرە پێ دانی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکی

تورکیا ڕایگەباندووە: بە بێ بەھەند گرتنی وشدارییەکانی ئەمریکا لە سەر سیستێمەکانی بەرەڤانیی ئاسمانیی تازە وەکو بەشێک لە پرۆژەی بەرەڤانیی موشەکی لە ساڵی ٢٠٢٢ دا بەردەوام دەبێ.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک ، «مەلوود چاووش ئوغلو» وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە: تورکیا لە بواری وەرگرتنی فڕۆکەی «ئێف_٣٥» لە ئەمریکا توشی کێشە ھاتووە.

«چاووش ئوغلو» لە بارەی دیاری کرانی «جێف فلیک» سێناتۆری پێشوو وەکو باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیاش وتوویەتی: ئەگەر ناوبراو بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتەکە ھەوڵ بدات لە ھیچ جۆرە داکۆکییەک خەمساردی نانوێنین، بەڵام ماوەی ئەوە نادەین کە «فلیک» وەکو دەستەڵاتداری تورکیا بجوڵێتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە پرۆژە موشەکییە تازەکانی تورکیا دەتوانن جێگای سیستێمی بەرەڤانیی ئاسمانیی «ئێس چوارسەد»ی ڕووسیاو «پاتریۆت»ی ئەمریکا بگرنەوە.