ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا دژی داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i404335-ئۆپراسیۆنی_ھێزەکانی_ئاسایشتی_تورکیا_دژی_داعش
ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا کۆمەڵێک لە ھێزەکانی داعشیان لە باشووری ئەم وڵاتە قۆڵبەست کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2022 16:06 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا دژی داعش

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا کۆمەڵێک لە ھێزەکانی داعشیان لە باشووری ئەم وڵاتە قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «تی ئاڕ تی»ی، دادئەستێنی ئادێنا بۆ ئەم کەسانەیس کە گوایە لەگەڵ داعش دا لە پەیوەندی دا بوونە بڕیاری گرتنی دەرکردووە.

ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی دژە تیرۆریی پۆلیسی تورکیا ڕۆژی ھەینی بە پاڵپشتیی ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی تایبەتی لە ئادێنا دەستی پێ کرا.

بە گوێرەی دوایین ھەواڵەکان کۆمەڵێک لەم کەسانە ھەتا ئێستا قۆڵبەست کراون و بە دوادا چوون بۆ ڕاپێچ کردنی پاشماوەی گومانلێکراویش ھەروا بەردەوامە.