کوژرانی 3 لەشکەریی تورکیا لە سنووری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i404377-کوژرانی_3_لەشکەریی_تورکیا_لە_سنووری_سوریا
تەقینەوەی بۆمب لە سنووری ھاوبەشی سوریا و تورکیا بووە ھۆی کوژرانی چەند لەشکەریی ئەم وڵاتە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2022 05:38 Asia/Tehran
  • کوژرانی 3 لەشکەریی تورکیا لە سنووری سوریا

تەقینەوەی بۆمب لە سنووری ھاوبەشی سوریا و تورکیا بووە ھۆی کوژرانی چەند لەشکەریی ئەم وڵاتە .

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی سێ لەشکەریی ئەم وڵاتەی بە ھۆی تەقینەوەی بۆمبی دەستکرد لە سنووری ھاوبەش لە گەڵ سوریا پشتڕاستکردەوە . 

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە ئەم تەقینەوە لە سنووری ئاقجە قەڵای شانلی ئورفا روویداوە . 

وەزارەی بەگریی تورکیا بە ئاماژە بە نێردرانی سێ کۆپتەر بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم بۆمب نانەوە ، بێ ھیچ روونکردنەوەی زیاتر ، تیرۆریستانی بە ھۆکاری ئەم رووداوە ناوبرد .