هێرشی نەژادپەرستانە بۆ سەر خوێندکارانی کورد لە زانکۆی ئەنقەرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i404419-هێرشی_نەژادپەرستانە_بۆ_سەر_خوێندکارانی_کورد_لە_زانکۆی_ئەنقەرە
لە هێرشێکی ڕەگەزپەرستانەی گرووپی گورگە بۆرەکان بۆ سەر خوێندکارە کوردەکانی زانکۆی ئەنقەرە، ٣ کەس بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گوێزرانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2022 11:58 Asia/Tehran
  • هێرشی نەژادپەرستانە بۆ سەر خوێندکارانی کورد لە زانکۆی ئەنقەرە

لە هێرشێکی ڕەگەزپەرستانەی گرووپی گورگە بۆرەکان بۆ سەر خوێندکارە کوردەکانی زانکۆی ئەنقەرە، ٣ کەس بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گوێزرانەوە.

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامانی ئەم گرووپە بە چەپەچاخ و قەمە هێرشیان کردە سەر خوێندکارە کوردەکانی زانکۆی ئەنقەرە و بەم ھۆیەوە ٣ خوێندکار بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گوێزرانەوە.

مێزۆپۆتامیا لەم بارەوە نووسیویەتی: گرووپێکی ٣٠ کەسی بە سەرکردایەتی عیسا کووک کە پێشتریش چەندین جار هێرشی کردبووە سەر خوێندکاران، ئەم جارەش ژمارەیەک لە خوێندکارە کوردەکانی کردە ئامانج.

پۆلیس کە بینەری ئەم ڕووداوە بوو، وێڕای ئاماژە بەوەی کە شتێک ڕووینەداوە، هێرشبەرەکانی لە گەڵ خۆی برد.

یەکێک لە خوێندکارەکان لەم بارەوە دەڵێت: من لە کتێبخانە و سەرقاڵی خوێندن بووم، ئەوان بە بێ ھۆھێرشیان کردە سەرمان.

دۆغای ئاباک پارێزەری خوێندکارە کوردەکان وتوویە: ئەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر خوێندکاران، بە باشی ئاگاداری شوناسی ئەوان بوون، ئەوان دوو جار هێرشیان کردە سەر خوێندکارە کوردەکان، جارێک لە بنکەی پۆلیس و جارێکیش لە زانکۆ.