بەردەوامیی دژایەتیەکان لە گەڵ سەرۆکایەتی ئەردۆغان لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i404440-بەردەوامیی_دژایەتیەکان_لە_گەڵ_سەرۆکایەتی_ئەردۆغان_لە_تورکیا
بە پێی راپرسیی ناوەندێکی توێژینەوە لە تورکیا ، سەتی شەستی شارومەندانی ئەم وڵاتە لەوان گەنجان لەسەر ئەم باوەڕەن کە سیستمی سەرۆکایەتی لە تورکیا سەرکەوتوو نیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2022 18:04 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی دژایەتیەکان لە گەڵ سەرۆکایەتی ئەردۆغان لە تورکیا

بە پێی راپرسیی ناوەندێکی توێژینەوە لە تورکیا ، سەتی شەستی شارومەندانی ئەم وڵاتە لەوان گەنجان لەسەر ئەم باوەڕەن کە سیستمی سەرۆکایەتی لە تورکیا سەرکەوتوو نیە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، بە گوێرەی راپرسیی ئەنجامدراوی ئەم دواییانە لە 20 پارێزگا لە 81 پارێزگای تورکیا ، تەنیا سەتی 24.3ی وڵامدەران گوتیان سەرۆک کۆماریی لە تورکیا سەرکەوتوو بووە . 

 رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ساڵی 2018 دوای بەڕێوەچوونی کۆپرسیی سەرانسەریی کە گومانی ساختەکاریشی لەسەر بوو ، سەر لەنوێ وەک سەرۆکی ئەم وڵاتە ھەڵبژێردرا . 

 بەرھەڵستکارانی سیاسیی ئەردۆغان ، ناوبراو تاوانبار دەکەن بە دەورلێدانەوەی پەرلەمان لە رێگەی بڕیارارەکانی سەرۆک کۆماری ، لاوازکردنی دەسەڵاتی دادڤانی و ھەوڵدان بۆ سەرکوتکردنی ھەموو ناڕازیانی حکومەتەکەی .

بڕیارەکانی ئەردۆغان ، پرسە ئابووریەکانیشی گرتووەتەوە . رێژەی باڵای ھەڵاوسان لە تورکیا ساڵی رابردوو نرخەکانی سەتی 36.1 بەرزکردووەتەوە، زیان بە پێودانگەکانی ژیان دەگەیەنێ و دەبێتە ھۆی زیادبوونی ئاستی ھەژاری .