سەردانی سەرۆکی ڕژێمی زایونی بۆ تورکیا
سەرۆک کۆماری تورکیا ھەواڵی سەردانی سەرۆکی ڕژێمی زایونی بۆ ئانکارای ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا دوای وتووێژی تەلەفۆنی لەگەڵ «ئیسحاق ھیرتزۆک» سەرۆکی ڕژێمی زایونی ڕایگەیاند : ناوبراو سەردانی تورکیا دەکات.
تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایونی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی ئەم ڕژێمە بانگێشتنی «ھێرتزۆک» لە لایەن ئەردوغانی بۆ سەردانی تورکیای پشتڕاست کردەوە.
کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە پێشنیارەکەی «ئەردوغان» بۆ دەکارنانی بۆریی گازی ئەم ڕژێمە لە ڕێگای تورکیاوە بۆ ئەورووپا ڕاشکاوانە ڕایانگەیاند کە ھەرچەشنە پێشکەوتنێک لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا تێکچوونی پەیوەندیی ستراتژیمان لەگەڵ قوبریس و یۆنانی لێ ناکەوێتەوە.
پێشتر ئەردوغان لەمەڕ چاک بوونەوەی پەیوەندیی نێوان تورکیاو ئیسرائیل ھیواداریی دەربڕی بوو. ئەمە لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ئەردوغان گەلێک جار ڕایگەیاندووە کە لەگەلی فەلەستیت لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایونی داکۆکی دەکات.
بەڵگەکان دەربڕی ئەوەن کە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیاو ئیسرائیل قەت ئاڵۆزیەکی ڕاستەقینەی تێ نەکەوتووەو سەرکردەکانی تورکیا ھەرگیز لە شەمەندەفەری سازان لەگەڵ ڕژێمی زایونی دانەبەزیون کە ھەتا ھەمیسان سوار ببنەوە.