سەرۆکی رژێمی زایۆنی سەردانی ئانکارا دەکات
سەرچاوە عیبرییەکان باسی بەرنامە ڕێژی سەرۆکی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەردانی ئانکارا دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنی ٧ـی رژیمی زایۆنی،"ئیسحاق هێرتزوگ" سەرۆکی ئەم ڕژیمە خەریکی بەرنامە ڕێژییە بۆ ئەنجام دانی سەفەرێکی دەگمەن بۆ ئانکارا(پێتەختی تورکیا).
کەناڵی تەلەفزیۆنی ٧ـی رژیمی زایۆنی یش ڕاپۆرتی داوە، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە رۆژانی داهاتوو سەردانی فەلەستینی داگیر کراو دەکەن.
ئەمە لەحاڵێکدایە "نەفتالی بینێت" سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی هاوڕەوت لەگەڵ ڕیککەوتنی سازان لەگەل بەحرەین، ڕۆژی دوشەممە گەییشتە مەنامە .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییە ئیسرائیلییە، پەیوەندییەکیی باش لەئارادایە لە نیوان دەزگەی سیخۆڕی رژیمی زایۆنی(مووساد) و دەزگەی هەواڵگری تورکیا و ئەم پێوەندییە لە سەردەمی یوسی کوهێن سەرۆک پێشووی موساد بە هێز وباش بووە.