داکۆکیی ئەردوغان لە کنەی ناتۆ لە ناوچەکە
ئادار 04, 2022 09:25 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەرەسەندنی ڕێکخراوەی باکووری ئەتڵسی(ناتۆ) لە ناوچەکە داکۆکیی کرد.
«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: ئانکارا لە ھەرچەشنە کنەیەکی ناتۆو یەکێتیی ئەورووپا پشتگری دەکات و نەیاری پەرەسەندنی ناتۆ نییە.
سەرۆک کۆماری تورکیا ھەروەھا خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕی خێرا بوو لە ئۆکرانیا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە جەماوەری تورکیا بەردەوام بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان خوازیاری پێچرانەوەی بنکەکانی ئەمریکاو ناتۆن لە وڵاتەکەیان.
لەم دواییەش دا کۆڕی ناوەندیی پارتی نیشتیمانی تورکیاش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای ھێنانەوەی ھێندێک بەڵگە لەم بارەیەوە کە ناتۆ گۆپاڵی دەستی ئەمریکایەو زیانی بۆ تورکیا لە قازانجەکەی زیاترە، پێشنیاری وازھێنانی تورکیا لەم ڕێکخراوەیەی کرد.