ئادار 07, 2022 07:42 Asia/Tehran
  • سەرۆکی رژێمی زایۆنی سەردانی تورکیا دەکات

ئیسحاق هێرتزوگ سەرۆکی رژێمی زایۆنی 9 ی مارس ( چوارشەممە ) سەردانی تورکیا دەکات .

تورکیا و رژێمی زایۆنی ساڵی 2018 و دوای ناکۆکیەکی گەورە باڵیۆزانی خۆیان دەرکرد و لەو کاتەوە تا ئێستا بە رواڵەت نێوانیان تێکچووە .

 بەپێی راپۆرتی تەرەتەی تورکیا ، فەرمانگەی پێوەندیەکانی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند : سەردانی دوو رۆژەی ئیسحاق هێرتزوگ  بۆ تورکیا لەسەر بانگێشتنی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەبێ .

 بەپێی ئەم راپۆرە لە دانوستانی دوو لایەن بڕیارە هەموو لایەنەکانی پێوەندیی نێوان تورکیا و رژێمی زایۆنی تاووتوێ بکرێت .

کاربەدەستانی تورکیا هەروەها بەنیازن پێوەندی و هاریکاریی ناوچەیی خۆیان لە گەڵ رژێمی زایۆنی پەرەپێ بدەن .

سەرپەیڤ