گەشبینیی ئەردوغان بەرامبەر بە دەرەنجامەکانی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە ئانتالیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i406034-گەشبینیی_ئەردوغان_بەرامبەر_بە_دەرەنجامەکانی_دانیشتنی_وەزیرانی_دەرەوەی_ڕووسیاو_ئۆکرانیا_لە_ئانتالیا
سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی دەرەنجامی دانیشتنەکانی سبەینێ پێنج شەممەی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە ئانتالیا لە ئاراستەی کۆتایی ھێنان بە شەڕی ئۆکرانیا گەشبینیی دەربڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 09, 2022 15:10 Asia/Tehran
  • گەشبینیی ئەردوغان بەرامبەر بە دەرەنجامەکانی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە ئانتالیا

سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی دەرەنجامی دانیشتنەکانی سبەینێ پێنج شەممەی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە ئانتالیا لە ئاراستەی کۆتایی ھێنان بە شەڕی ئۆکرانیا گەشبینیی دەربڕی.

وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو ئۆکرانیا بڕیارە بە ئامادە بوونی ھاوتا تورکەکەیان سبەینێ پێنج شەممە لە ئانتالیا پێکەوە دیدارو وتووێژ بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ھیوداریی دەربڕی کە ئەم دانیشتنە ببێتە ھۆی چەسپێندرانی ئاگربڕی یەکجاری لە نێوان ئۆکرانیاو ڕووسیاو کۆتایی ھاتن بە شەڕی نێوان ھەردووک وڵات.

دەستوەردانەکانی ئەمریکاو وڵاتانی ئەورووپی لە ئۆکرانیا بووەتە ھۆی ھەڵایسانی شەڕ لەم وڵاتەداو ئۆپراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆکرانیا چووەتە نێو چواردەھەمین ڕۆژی خۆیەوە.