ئادار 11, 2022 11:05 Asia/Tehran
  • دانیشتنەکەی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە ئانتالیا ھیچ دەرەنجامێکی لێ نەکەوتەوە

یەکەم دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئۆکرانیاو ڕووسیا لە کاتی سەرھەڵدانی شەڕەوە ھەتا ئێستا، بێ ئەنجام کۆتایی ھات.

لە دانیشتنەکەی ئانتالیا «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: وڵاتەکەی داوای ئەوە دەکات کە ئۆکرانیا وڵاتێکی بێ لایەن و دۆست و چەک کراو بێت ھەتا وەک مەترسی بۆ ڕووسیا نەیەتە ئەژمار.

«دیمیتری کولیبا» وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیاش لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند: داخوازییەکانی ھاوتا ڕووسییەکەی بە واتای ملکەچبوونی ئۆکرانیایە کەچی کییەف ئامادەیە ڕێگاچارەی سیاسیی ھاوسەنگ پێ و شوێن بگرێت.

پێشتر لە خولی دووھەمی دانوستانەکانی شاندەکانی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە بیلاڕووس لە سەر پێکھاتنی ڕێڕەوێکی مرۆڤدۆستانەی ناوچەیی بە مەبەستی دەربازکردنی خەڵکی سڤیلی ئۆکرانیاو ھەروەھا ڕادەست کرانی خۆراک و دەرمان ڕێککەوتن کرا بوو.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان»یش ھیواداریی دەربڕی بوو کە دانیشتنەکەی ئانتالیا ئاگربڕی یەکجاریی نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیاو کۆتایی ھاتنی شەڕ لەنێوان ھەردووک وڵاتەکەی لێ بکەوێتەوە

سەرپەیڤ