درێژەی ناڕەزایەتیی دژی زایۆنی لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i407112-درێژەی_ناڕەزایەتیی_دژی_زایۆنی_لە_تورکیا
شارەکانی ئەستەموڵ و ئانکارای تورکیا گۆڕەپانی کۆبوونەوەی ناڕازیانە بە تاوانکاریەکانی رژێمی داگیرکەری قودس و ھێرشی لەشکەریانی رژێمی زایۆنی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 17, 2022 08:13 Asia/Tehran
  • درێژەی ناڕەزایەتیی دژی زایۆنی لە تورکیا

شارەکانی ئەستەموڵ و ئانکارای تورکیا گۆڕەپانی کۆبوونەوەی ناڕازیانە بە تاوانکاریەکانی رژێمی داگیرکەری قودس و ھێرشی لەشکەریانی رژێمی زایۆنی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا بوون .

پەلاماری زایۆنیەکان لە دژی فەلەستینیەکان لە مانگی موبارەکی رەمەزان دا زیادی کردووە و لەشکەریانی رژێمی زایۆنی رۆژی ھەینی بە ھێرش بۆسەر مزگەوتی ئەقسا و پەلامار بۆسەر نوێژخوێنانی فەلەستینی و ھەروەھا ناوچە جیاجیاکانی لێواری رۆژاوای چۆمی ئەردەن ، نزیکەی 350 کەسیان بریندار کرد و زیاتر لە 470 کەسیان گرت . 

 ھێرشی لەشکەریانی زایۆنی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا و بێ ڕێزی کردن و بریندارکردنی دەیان نوێژ خوێنی فەلەستینی رووبەڕووی کاردانەوەی بەرفراوانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بووەتەوە . 

بە پێی راپۆرتی ھاواڵدەریی سەدا و سیما لە ئانکاراوە ، تاقمێک لە خەڵکی تورکیا بۆ ناڕەزایەتی بە ھێرشی لەشکەریانی رژێمی زایۆنی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا ، شەوی رابردوو لە بەرامبەر کونوسولخانەی ئەم رژێمە لە ئەستەموڵ و ھەروەھا لە حەوشەی مزگەوتی حاج برایم وەلی ئانکارا کۆبوونەوە .

ناڕازیان وێڕای شەرمەزار کردنی پەلامارە دڕندەکانی رژێمی زایۆنی ، داکۆکیی خۆیان لە موقاوەمە و ئارمانجی فەلەستین لە دژی گەلی فەلەستین و رێزگرتن لە پیرۆزیە ئیسلامیەکان  دەربڕی  .

ئەوان ھەروەھا لە حکومەتی تورکیایان ویست کۆتایی بێنی بە ھەموو پێوەندیەکانی لە گەڵ ئیسراییل .