May 13, 2022 15:52 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پێشێلکرانی سەروەریی خاکی سووریا لە لایەن سوپای تورکیاوە

لەشکریانی تورکیا لە درێژەی پێشێلکردنی سەروەریی خاکی سووریا دەکەس لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە باکووری ئەم وڵاتە کردە ئامانج.

لەشکریانی تورک بە درێژەدان بە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی سووریا، ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکووری ئەم وڵاتە دەکەنە ئامانج و لە تازەترین نمونەش دا بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک رڕاپۆرتێکی لەمەڕ دەستوەردانی سەربازی لە باکووری سووریاو ڕێژەیەکی لەمەڕ قەڵاچۆی چەکدارانی پەکەکە بڵاو کردەوە.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە شەڕگەکانی قەڵغانی فۆرات و چڵە زەیتون لە باکووری سووریا، دە کەس لە ئەندامانی پەکەکەیان کوشتووە.

لە جەنگەی قەیرانی ئابووریی دەگمەنی تورکیا، چەند ڕۆژ لەمەبەر ڕاپۆرتێک لە بارەی بوجەی لەشکرکێشان بۆ ئۆپراسیۆنی دەرەکیی ئەم وڵاتە بڵاو بووەوە کە بە گوێرەیەوە وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ ئەم ئۆپراسیۆنەی ١٣٥ ملوێن دۆلاری خەرج کردووە.

سەرپەیڤ