دابەزینی بایەخی دراڤی تورکیا
تهمووز 15, 2022 19:18 Asia/Tehran
بایەخی دراڤی نیشتیمانیی تورکیا گەییشتە نزمترین ئاستی خۆی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئەمڕۆ ھەینی بایەخی دراڤی نیشتیمانیی تورکیا دابەزی ھەر ١٧.٥ لیر بە دۆلارێک گۆڕدرایەوە.
نیگەرانی لە بارەی ڕائەی ھەڵاوسانی ئابووری ھۆکاری زیاتر دابەزینی بایەخی لیر ڕاگەیەندراوە.
بایەخی لیر لە ئەمساڵ لە سەدا ٢٤ بایەخەکەی دابەزیوەو ڕادەی ھەڵاوسانی ئابووری لە تورکیا ھاوکات لە سنووری لەسەدا ٧٨ تێپەڕیوە.
چاودێران و دامەزراوەکانی ڕاوەرگرتن وێڕای پێداگرتن لە سەر لێنەھاتوویی دەوڵەت لە چارەسەر کردن و یان کەم کردنەوەی گرفتی ئابووریی تورکیا، ڕۆژانێکی چەتوون بۆ ڕەجەب تەیب ئەردوغان و پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشە لە ھەڵبژاردەکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٢ پێش بینی دەکەن.