نزیکەی 100 پەرلەمانتاری فەرەنسی سیاسەتی ئەردۆغان بەرامبەر کوردیان شەرمەزار کرد
نزیکەی 100 پەرلەمانتاری فەرەنسی ئیدانەی سیاسەتی جەنگ کە ئەردۆغان بەرامبەر کورد لە باکووری سوریا پەیڕەوی دەکات ئیدانە دەکەن.
واژووکارانی وتارێک کە دوێنێ شەممە لەسەر سایتی ڕۆژنامەی (لۆ جۆرناڵ دۆ دیمانش)ی فەرەنسی بڵاوبووەوە دەڵێن، لە چێوەی بارگرژییە جیهانییەکاندا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا پلاندادەنێت بۆ هێرشێکی خوێناوی بۆسەر کورد لە باکووری سوریا.
پەرلەمانتار و ئەندامانی ئەنجومەنی پیران لە شیوعییەکان، پارتی (لا فرانس ئەنسۆمیز) چەپی ڕادیکاڵی، سۆسیالیستەکان، پارتی ژینگە، کۆمارییەکان (ڕاستڕەو) و پارتەکە ئیمانوێل ماکرۆن پێیانوایە سەرۆکی تورکیا پێگە میحوەرییەکەی خۆی لە هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی لە قەیرانی ئۆکرانیادا بەکاردەهێنێت بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی ناتۆ بەمەبەستی چڕکردنەوەی هێرشەکانی لە باکووری سوریا.
ئاماژەیان بەوەشداوە پێویستە لەسەر وڵاتانی ڕۆژئاوا پشت لەو پرسە نەکەن، داواش لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا دەکەن زامنی پاراستنی چالاکوان و کۆمەڵە کوردییەکانی سەر خاکی ئەوروپا بکەن.
هەروەک داوا لە فەرەنسا دەکەن هانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بدات بۆ سەپاندنی ناوچەی قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان، دانانی کورد لەژێر سایەی پاراستنی نێودەوڵەتی، داواشیانکرد ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سوود لە دانپیادانانی نێودەوڵەتی وەربگرێت.