ئه‌ردۆغان بانگەشەی کرد : ئامانجی تورکیا روخاندنی به‌شار ئه‌سه‌د نیه
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ی هیچ ته‌ماحێکی له سوریا یاخود روخاندنی دەسەڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د نییه، به‌ڵکو ته‌نها ئامانجی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆره له باکوری سوریا، "ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش، بونه‌ته سوته‌مه‌نی سه‌ره‌کیی تیرۆر".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا که که‌ناڵی TRTی تورکی بڵاویکردۆته‌وه رایگه‌یاندوه، "ئامانجی تورکیا شکستپێهێنانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا نییه، به‌ڵکو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆره له باکوری سوریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات، هه‌مان کاتدا کاتێک هیچ ته‌ماحێکی تورکیا له خاکی سوریادا نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "گه‌لی سوریا بران و یه‌کپارچه‌یی خاکی وڵاته‌که‌یان بۆ تورکیا گرنگه، رژێمی سوریاش ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌نگاوی زیاتر له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا بنێین، به‌و پێیه‌ی وڵاتان هه‌رگیز ناتوانن حوکمڕانی بکه‌ن به‌بێ دیالۆگی سیاسی و دیپلۆماسی".
سه‌رۆکی تورکیا باسی له‌وه‌شکرد، وڵاته‌که‌ی "به‌رپرسیارێتی قه‌یرانی سوریای له ئه‌ستۆ گرتوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تورکیا به‌شێکه له چاره‌سه‌ر، ئامانجه‌که‌شی ئاشتی ناوچه‌یی و پاراستنی وڵاتانه له هه‌ڕه‌شه مه‌ترسیداره‌کان".
ئەم لیدوانانەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە دەوڵەتەکەی بەشێک لە خاکی تورکیای داگیر کردووە و هەر رۆژ بە پەلامارەکانی بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی سوریا هاوڵاتیانی سوریایی دەکاتە قوربانیی .