ڕاگەیەندرانی بەرواری بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا
«بەکر بوزداغ» وەزیری دادی تورکیا بەرواری بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتەی ١٨ی ژوئەنی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی «سپۆتنیک»، «بەکر بوزداغ» وەزیری دادی تورکیا لە وتووێژێکی میدیایی دا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە نەیاران بۆیان نییە مێژووی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی دیاری بکەن، وتیشی: ئەمە دووھەمین ھەڵبژاردنە لە چەشنی خۆی دا کە «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا بەشداریی تیادا دەکات.
دوو مانگ لەمەوبەر ئەردوغان لە لێدوانێکدا لە میانەی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی پارتی دادوگەشە لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا کاندید بوونی دووبارەی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی داھاتووی وڵاتەکەی ڕاگەیاندو وتی: دەبێتە کاندیدی ھاوپەیمانیی جەماوەری بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو.
لە بەرامبەردا «ئەنگین ئاڵتای» یاریدەری فراکسیۆنی پەرلەمانیی پارتی کۆماری خوازی گەل« جەھەپە»ش کاندید بوونی «کەماڵ قلیچدار ئوغڵو» سەرۆکی ئەم پارتەی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە ڕاگەیاندو ئا بەمجۆرە خەنیمەکەی ئەردوغانیش ئاشکرا بوو.