ئەردوغان: لەکاتێکدا کە ھەوڵ دەدەین تەرمی منداڵانێکی وەک «ئایلان» نەکەونە کەناراوەکانەوە، کەچی بە زۆر ناردنەوەی نایاسایی پەنابەران، ئیژەی کردووە بە گۆڕستانی پەنابەران
«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە حەفتاوحەوتەمین لوتکهی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نهتهوه یهکگرتوهکان وتی: ئێمە لەکاتێکدا کە ھەوڵ دەدەین تەرمی منداڵانێکی وەک «ئایلان» نەکەونە کەناراوەکانەوە، کەچی بە زۆر ناردنەوەی نایاسایی پەنابەران، ئیژەی کردووە بە گۆڕستانی پەنابەران.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا کە بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئەلجەزیرە ، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئێمە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر شکست ناهێنین و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گەڕاندنەوەی سورییەکان بۆ وڵاتەکەیان.
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە، دووبارە بە توندی ئەوە دەخەینەڕوو کە توانای گرتنبەری ھەموو رێکارێکمان لە دژی تیرۆریزم ھەیە و سڵ ناکەینەوە لە ئەنجامدانی کاری پێویست لە بەرامبەر رێکخراوە تیرۆریستییەکان.
وتیشی: ناتوانین بێدەنگ بین لە بەرامبەر پەکەکە و ھاوشێوەکانی کە ھێرشی تیرۆریستیی دەکەنە سەر ھێزە ئەمنییەکانمان و ھەڕەشەن بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سووریا.
داواشی له ئهنجومهنی ئاسایشت کرد کە، بۆ بهدهستهێنانی ئاشتی و دادپهروهری و خۆشگوزهرانیی باشتر کار بکات و ئهرکی خۆی بۆ گهیاندنی یارمەتیی مرۆڤی به باکووری رۆژئاوای سووریا بهجێ بێنێت. ڕاشیگەیاند: هەوڵێکی زۆرمان دا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان و قەیرانی سوریاش چارەسەریی ئاشتیانەی هەیە.
ئەردوغان یۆنانی بە دەرکردنی پەنابەران بە نایاسایی و توندوتیژی تۆمەتبار کردو وتی:ئێمە لەکاتێکدا کە ھەوڵ دەدەین تەرمی منداڵانێکی وەک «ئایلان» نەکەونە کەناراوەکانەوە، یۆنان بە زۆر ناردنەوەی نایاسایی، ئیژەی کردووە بە گۆڕستانی پەنابەران.
سهرۆک کۆماری تورکیا ههروهها سهبارهت به بهرنامهی ئهتۆمیی ئێرانیش وتی: بۆ چارهسهرکردنی بهرنامهی ناڤۆکیی ئێران پێویستمان به دیپلۆماسی و وتووێژ ههیه.
ئەردۆغان راشیگەیاند: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یارمەتی پەنابەرانی فەلەستین و«ئانروا» بدات، نیشتەجێبوونی نایاسایی بوەستێنرێت، هەروەها کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل بە گەڵاڵەی دوو دەوڵەت چارەسەر بکرێت.
ئەردۆغان ھەروەھا نیگەرانیی خۆی لە زیادبوونی هەڵاواردنی ڕەگەزی و ڕەگەزپەرستی و ئیسلام ترسێن کردن دەربڕی و وێڕای ئاماژە کردن بە گرنگیی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: دەبێ نەتەوەیەکگرتووەکان سەرلەنوێ داڕێژینەوە ھەتا بتوانێت چارەسەر بۆ جیھانێکی دادپەروانەتر بەرھەمبھێنێت و رێکخراوی خواستی ھاوبەشی ھەموو مرۆڤایەتی بێت.
لە ئێستادا حەفتاوحەوتەمین لوتکهی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نهتهوه یهکگرتوهکان بە بەشداریی سهرۆک و رێبهرانی زیاتر له ١٣٠ وڵاتی جیھان له نیویۆرک دهستی پێ کردووە