تشرینی یه‌که‌م 06, 2022 15:13 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: لە تورکیادا کێشەی کورد بوونی نییە

سەرۆک کۆماری تورکیا بانگەشەی کرد؛ لەم وڵاتەدا کێشەی پرسی کورد بوونی نییە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی رۆژنامەی "گازێتای"ی تورکی، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، «رەجەب تەیب ئەردۆغان»، لە وتارێکدا لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی فراکسیۆنی پارتی دەستەڵاتداری دادو گەشە لە پەرلەمان، وێڕای ئاماژە کردن بە باس و خواستی پەیوەست  بە پرسی کورد لە تورکیا، پێی داگرت: سەرباری هەوڵی هەندێک لایەن بۆ تەشەنە پێ دانی ئەم پرسە، بابەتەکەی بە چارەسەر کراو لە قەڵەم دا.

ئەم بانگەشەیەی «رەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لەکاتێکدایە کە ئانکارا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی خستۆتە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانەوە و لە نێوخۆو تەنانەت لە عێراق و سوریاش ئەندامەکانی دەکاتە ئامانج.

پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا لە کانوونی دووەمی ٢٠١٢ دەستی پێکراو دوای تەقینەوەکەی تەمموزی ٢٠١٥ لە شاری سوروچ راگیرا. دوای ئەوە سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستیان کردەوە بە هێرشکردنە سەر پێگەکانی یەکتر. تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە ھەردووک لا کوژراون و یان برینداربوونە.

سەرپەیڤ