تشرینی یه‌که‌م 25, 2022 20:32 Asia/Tehran
  • فەرماندەیەکی پەکەکە لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە کرایە ئامانج

سوپای تورکیا فەرماندەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە باکووری سووریا کردە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕادیۆ-تەلەفزیۆنی TRT ڕۆژی سێشەممە، ڕێکخراوی هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا بە دەرکردنی ئاگادارییەک ڕایگەیاند:لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سوریا  سەرکردیەکی پەکەکە بە ناوی «ئەیوب یاقوت» ناسراو بە «عیماد دۆڕشین» کراوەتە ئامانج.

لەو ئاگادارییەی میت داا، «یاقوت» وەک فەرماندەی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە لیوای «چاوڕەش» ناسێندراوە.

بەقسەی سەرچاوە ئەمنیەکان، «یاقوت» لە ساڵی ٢٠١٠ پەیوەندی بەم ڕێکخراوەیەوە کردووە و لە ساڵی ٢٠١٣ەوە بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکان لە تورکیا و سووریا کردووە.

ئەم ئەندامەی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا کە لەلایەن هێزەکانی میتەوە کەوتبووە بەر پەیگەڕ، لە ساڵی 2020ەوە وەک فەرماندەی لیوای «چاوڕەش» بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی هێزەکانی تورکیا بووە لە شەڕگەی «کانیی ئاشتی» لە سووریا.

سەرپەیڤ